جەبار یاوەر: لە ٣٥ پڕۆژه‌ى چاکسازی تەنها به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى مووچه ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه
-
7/11/2018 7:06:00 PM
6648 جار خوێندراوەتەوە
خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە کۆی ٣٥ پڕۆژەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، تەنیا یەک پڕۆژە تەواو کراوە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە کە ئەویش بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەیە.
جەبار یاوەر، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، بەڕێوەبەرایەتییەکی چاکسازییان لەناو وەزارەتدا کردووەتەوە و لە کۆی ٣٥ پڕۆژەش تا ئێستا یەک پڕۆژەیان تەواوکراوە.
سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك جه‌بار یاوه‌ر وتیشى،" هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق نه‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و میكانیزمه‌ى به‌ر له‌ساڵى 2014 هه‌بووه بۆ پاراستنى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد،" کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی به‌رده‌وامه".
