عەبادی بەرەو بەلژیکا بەڕێکەوت

- 7/11/2018 6:14:00 PM 2592 جار خوێندراوەتەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەرەو بەلژیکا بەڕێکەوت.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی عەبادی ئەمڕۆ  لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆژی ١٢ ی تەمووزدا  لەشاری برۆکسل-ی پایتەختی  بەلژیکا بەڕێکەوت و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و بەرپرسانی ناتۆ دەکەوێت.

جێی باسە، دوێنێ ساڵێک تێپەڕی بەسەر ئازادکردنی شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە. 

عەبادی دوێنێ لەبارەی ئازادکردنی موسڵەوە ڕایگەیاند" بە شانازییەوە یادی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر ئازادکردنی موسڵدا دەکەینەوە، کە داعشە تیرۆریستەکان ویستیان پایتەختی دەوڵەتە لەناوچووەکەیان بێت و عێراقییەکان بە قارەمانێتی خۆیان لەناویانبرد." 


نیشانەکردن :

#حەیدەر عەبادی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP