فەڵەستین و ئیسرائیل بە میوە شەڕ لەگەڵ یەک دەکەن

- 7/11/2018 6:11:00 PM 8863 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی دوێنێ، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، قەدەغەکردنی هاوردەی میوەی غەزەیان راگەیاند، ئەمرۆ فەڵەستین رێکارێکی هاوشێوەی راگەیاند.

وەزارەتی کشتوکاڵی غەزە قەدەغەکردنی هاوردەی میوەی راگەیاند و وتی" وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی میوەی ئێمە لەلایەن ئیسرائیلەوە،  ئێمەش هاوردەی میوەی ئیسرائیل قەدەغە دەکەین".

بەر لە راگەیاندنی "حەق-بە-حەق"ی غەزە و ئسرائیل، رۆژانە بڕی ٢٠ تۆن میوە لە ئیسرائیلەوە بۆ غەزە هاوردە دەکرا، و بڕی ٢٠ تۆن سەوزە و میوەشی بۆ ئیسرائیل هەناردە کردووە".

تەحسین ساککە وەزیری کشتوکاڵی غەزە رایگەیاند، بڕیاری  قەدەغەکردنی میوەی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر  بازاڕی میوەی غەزە نابێت، "چونکە غەزە خۆی بڕێکی باش میوە و سەوزە بەرهەم دەهێنێت".

سەبارەت بە بڕیارە دەستپێشخەرییەکەی ئیسرائیل لەسەر میوەی غەزە، بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، بەهۆی سوتاندنی بێستان و رەز و پاوانەکانی ئیسرئیلە لەلایەن فەڵەستینییەکانەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە، خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکان "کۆلارەی  گڕاویی"، هەڵدەدەن و بەسەر بێستان رەزەکانی ئیسرائیلدا دەیان نیشێننەوە، بەهۆیەوە چەندان دۆنم رەز و باخ سوتاون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP