مەحمود عوسمان: کێبرکێی سەرۆکایەتی حکومەت لە نێوان عەبادی و عامریدایە
-
7/11/2018 5:47:00 PM
5932 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-جێگر خدر
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشوتری پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کێبڕکێی سەرەکی لەنێوانی عەبادی و عامریدایە.
مەحمود عوسمان، لە لێدوانێکیدا بە خەندان-ی راگەیاند، پێدەدەچێت پێکهێنانی حکومەتی عێراق کاتی زیاتر بخایەنێت و عەبادی-ش هەلی زۆرتی لەبەردەمدایە .
ئەو پێیوایە کێبڕکێکە لە نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق و هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح-ە و دەڵێت"نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق لە کێبڕکێکەدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد عەبادی زیاتر هەلی لەبەردەمدایە و پاڵپشتی زیاتری هەیە، هەرچی عامریشە ئێران پشتیوانی لێدەکات.
بۆچونیشی لەبارەی فراكسیۆنه کوردستانیەکان وابوو کە بەشێک بەشداری حکومەت بکەن و بەشێکیشیان لەدەرەوەی حکومەتدا بمێننەوە .
١٢ی ئایاری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لایەنە سیاسیەکان تا ئێستا لە گفتوگۆ و هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی حکومەت.