جڤاتى نیشتیمانى گۆ‌ڕان كۆده‌بێته‌وه‌

- 7/11/2018 5:33:00 PM 3258 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-سالار محه‌مه‌د

سبه‌ینێ له‌ سلێمانى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ و تاووتوێى ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
 
شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، رۆژى پێنج شممه‌ كاتژمێر ١٠:٠٠ جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژى ٣٠ی ٩ی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆن ده‌ستى به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌و له‌ ئێستادا لیستى كاندیده‌كان له‌ قه‌واره‌ تۆماركراوه‌كان وه‌رده‌گرێت.

نیشانەکردن :

#گۆڕان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP