ژاپۆن؛ پەرستارێک بە تۆمەتی کۆشتنی زیاتر لە ٢٠ نەخۆش دەستگیرکرا

- 7/11/2018 4:52:00 PM 46933 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی ژاپۆن پەرستارێکی بە تۆمەتی کوشتنی زیاتر لە ٢٠ نەخۆش دەستگیرکرد، تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئایومی کوبۆکی، تەمەن ٣١ ساڵ، دوای گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی تەمەن ٨٨ ساڵ، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە پشکنین و توێکاریەکەیدا  بڕێکی زۆر مادەی سڕکەر لە خوێنی نەخۆشەکەدا بینراوە، دوای دەستبەسەرکردنیشی، کوبۆکی دانی بەوەدا ناوە کە زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەی لە ماوەی دوو مانگ دا "ژەهراویی کردووە".

کوبۆکی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی، تەنها ئەو نەخۆشانەی ژەهراووی کردووە، کە ئەگەری مردنیان زۆر بووە، " بێزاربووم لەوەی  هەواڵی مردنی نەخۆشەکان بە کەس و کاریان بڵێم و دڵنەواییان بدەمەوە، بۆیە و ویستومە لە کاتی  سەرە دەوامی مندا، گیان لەدەست نەدەن".

ئایومی کوبۆکی، لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەوە لەو نەخۆشخانەیە کاری کردووە، هاوکارەکانی دەڵێن، کەس بە تەواوی لە هەڵسوکەوتەکانی تێنەگەیشتووە، بەڵام هەستیان بە چەند چالاکییەکی "گوماناوی" کردووە.


نیشانەکردن :

#ژاپۆن #آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP