خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەمڕۆ و سبەی

- 7/11/2018 8:47:00 AM 173705 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی ئەو خشتەیەكی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكردووەتەوە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت، هەروەها سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە دوو بڕە پارە كە بریتین لە 378ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317ملیار دینار كە بەغداد دەینێرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP