دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەكات

- 7/8/2018 9:19:00 AM 178370 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەكات.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەشدەكرێت، هەروەها سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە دوو بڕە پارە كە بریتین لە 378ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317ملیار دینارەیە كە بەغداد دەینێرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP