هەواڵی ئەمڕۆ

چەمچەماڵ؛ منداڵێكی تەمەن ٩ساڵان گیانی لەدەستدا

- 7/4/2018 9:11:00 PM 23388 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند،بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، منداڵێكى تەمەن نۆ ساڵان گیانى لەدەستدا. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى سلێمانیدا هاتوه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشەكه‌وه‌ گیانی لەدەستداوه‌.

هه‌رله‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگە و تاوانی چەمچەماڵ پشكنین و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا تەرمی منداڵەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.

له‌كۆتایى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌،" لەلایەن بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە".


نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP