بەڤیدیۆ..فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەناو کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی ناوەکیدا هەڵدەدرێت

- 7/3/2018 9:58:00 PM 25492 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان، لەلایەن کۆمەڵەیەکی ژینگەی فەرەنسادا، بەناو کێڵگەیەکی ناوەکی ئەو وڵاتەدا بە مەبەست هەڵدراوە.

کۆمەڵەکە لە بەیاننامەیەکدا روونیانکردووەتەوە، ئامانجیان لەو کارە ئەوە بووە، کە ئەوە پیشان بدەن ئەو کێڵگە ناوەکییە، چەند بەرجەستەیە بۆ هێرشی دەرەکی و مەترسی ژینگەیی.

ئەو کیڵگە ناوەکییە، چەندین کورەی ناوەکی تێدایە، کە بەردەوام ماددەی تیشکاوەر بەرهەم دەهێنن، لە ئەگەری هەر هێرشێکی دەرەکیدا مەترسیەکی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی دروستدەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP