عادل نورى: ئه‌و سندوقانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك به‌ ده‌ست ده‌نگه‌كانیان جیاكراونه‌ته‌وه‌ جیاوازبوون له‌ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى

- 7/3/2018 7:42:00 PM 132439 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ئه‌ندامێكى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند، له‌ كه‌ركوك ٢٣سندوق به‌ ده‌ستى هه‌ژماركراوه‌ته‌وه‌و ته‌واوى سندوقه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان جیاوازبوون له‌ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى و لە هەندێک لە سندوقەکان جیاوازییه‌كه‌ رێژه‌ى سه‌دا ١٠٠بووە.

عادل نورى، به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، بەپێی ئەوزانیارییانەی بەدەستی گەیشتووە له‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ ٢٣ سندوقی ده‌نگدانى به‌ ده‌ستى ده‌نگه‌كانیان هه‌ژماركراوه‌ته‌وه‌، بڕیارە زیاتر لە ٥٠٠ وێستگە دەنگەکانیان هەژماربکرێتەوە.

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، هه‌ر ٢٣سندوقه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان جیاوازبوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو لە هەندێک سندوقیش ده‌نگه‌كان سه‌دا ١٠٠جیاوازییان هه‌بووه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP