دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكرێت

- 7/3/2018 11:11:00 AM 152630 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-خۆزگە عەزیز

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی خشتەی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە و رۆژی پێنجشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم وەزارەت كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو لیست مووچە دابەشدەکات، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لە بەغداوە دێت.

له‌ ئێستادا مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی 378 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و بەغداش 317 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP