بەڤیدیۆ.. ترەمپ کریستیانۆ بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات

- 7/2/2018 2:53:00 PM 66894 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، لەنێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی پۆرتوگال میدیاکان سەرقاڵدەکات.

ماڵپەڕی "bbc" لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، گفتوگۆیەکی نوێی نێوان دۆناڵد ترەمپ و مارسیلۆ رێبیلۆی سەرۆکی پۆرتوگال بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا لە گفتوگۆی سیاسییەوە دەچنە سەر باسی یاریزانی جیهانی ناسراو کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

سەرۆکی پۆرتوگال بە ترەمپ دەڵێت "لە یادی نەکەیت پۆرتوگال خاوەنی باشترین یاریزانی جیهانە" لە بەرامبەر قسەکانیدا، ترەمپ جگەلەوەی جەخت لەوەدەکاتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان و هەموو زانیاریەک دەربارەی دەزانێت، هاوکات بە پێکەنینەوە دەڵێت "پێت چۆنە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە دژی تۆ کاندیدی بکەین؟ تۆ هەرگیز نایبەیتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP