سەرەتای هەفتەی ئایندە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

- 6/29/2018 11:59:00 AM 235281 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- خۆزگە عەزیز

تا ئێستا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دابەشنەکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە پارە دەگاتە وەزارەتی دارایی و خشتەی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەکە بە خەندان-ی راگەیاند، له‌ ئێستادا مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی ٣٧٨ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئەو بڕە پارەیە ده‌گاته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ لیستی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی،یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و وه‌زاره‌ته‌كانی تریش وه‌ك خشته‌ى سێ مانگی رابردوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 
 وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو لیست مووچە دابەشدەکات، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، له‌ ئێستاشدا مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی ٣٧٨ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و بەغداش ٣١٧ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP