چوارقوڕنە؛ هاوڵاتییەك بەهۆی بەرکەوتنی فیشەك گیانی لە دەستدا

- 6/28/2018 8:47:00 AM 9950 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - ئاوات عوسمان

لەناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا، دۆسیەی لێکۆڵینه‌وەش بۆ ڕووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەخەندان-ی ڕاگەیاند: شەوی رابردوو کاتژمێر ۱۱:۳۰ تەرمی هاوڵاتییه‌كى تەمەن  ۳٤  لە ڕەگەزی نێر بەناوی( م،ح،ق )دانیشتوی گەڕەکی کێوەڕەش هێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە لە ناحیەی چوارقوڕنە فیشەکێک بەر جەستەی کەوتوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

وتیشی،"هاوڵاتى ( م،ح،ق ) دوای ئەوەی سەردانی خزمێکی دەکات لە چوارقوڕنە، لەکاتی مامەڵەی چەك لەلایەن ( ک،م،م ) فیشەکێک لەدەستی ( ک،م،م ) دەردەچێت و بەر ناوبراو دەکەوێت و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

باسی لەوەشکرد،" ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و بەڵگەکانی تاوان و بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە چونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوەکە و دەستگیراوه‌ بەسەر  ئه‌و چەکه‌ی كه‌بەکارهاتوو له جۆری کڵاشنکۆف".

ڕونیشیکردەوە،"دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كرا له‌ ڕانیه‌ دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشكى تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئه‌وه‌شى خسته‌روو،" دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە كراوه‌ته‌وه‌و بەبڕیاری دادوەر هاوڵاتى( ک،م،م) ڕاگیراوه‌و دۆسیەی لێکۆڵینه‌وەش بۆ ڕوداوەکە كراوه‌ته‌وه‌".


نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP