رۆخۆ سه‌باره‌ت به‌ گۆڵى بردنه‌وه‌و رێنماییه‌كانى میسى نهێنییه‌كى ئاشكراكرد

- 6/27/2018 10:23:00 AM 161755 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ماركۆس رۆخۆ، كه‌ شه‌وى رابردوو گۆڵى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتینى تۆماركردوو، تانگۆى له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى مۆندیال رزگاركرد ده‌ڵێت، پێش ده‌ستپێكردنى گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌، میسى هه‌موویانى كۆكردووه‌ته‌وه‌و قسه‌ى بۆ كردوون.

رۆخۆ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، میسى پێى وتوون،"پێویسته‌ به‌رگریكاره‌كان یارمه‌تى هێڵى پێشه‌وه‌ بده‌ن و هه‌موو یاریزانه‌كان، ده‌بێت هه‌وڵى گۆڵ تۆماركردن بده‌ن".

میسى هه‌روه‌ها وتوویه‌تى"هه‌ر هه‌لێكمان بۆ رێككه‌وت پێویسته‌ بیقۆزینه‌وه‌و شووت لێبده‌ین".

رۆخۆ سه‌باره‌ت به‌ گۆڵى بردنه‌وه‌، باسیله‌وه‌كردووه‌"كاتێك تۆپه‌كه‌ به‌ره‌و رووم هات، به‌ هه‌موو تواناى خۆم، شووتم لێدا به‌ره‌و گۆڵ و گۆڵم كرد".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP