له‌ به‌غداوه‌ هەوڵ بۆ گێڕانەوەی دوو مووچەی ساڵی رابردوو دەدرێت

- 6/25/2018 3:07:00 PM 161409 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-جێگر خدر

هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن مووچه‌ى دوومانگى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان خه‌رج بكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژەی بەوەداوە، چەند بەرپرسێکی حزبی لەسەروەختی هەڵبژاردن و بۆ بانگەشە دەهاتنە، بەغدا و بەڵێنی گێڕانەوەی پێنج موچەیان بەخەڵک دەدا.

"لەکاتێکدا حکومەتی عێراق دوو موچەی ساڵی رابردووی ئەو فەرمانبەرانەی لایە و ئێمە هەرزوو رامانگەیاند ئەوقسانە بەڵێنی کاتیین".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوو سه‌رقاڵى بابه‌تى ته‌زویرات و گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانن،"بەڵام ئێستا بەڵێن دەدەین بەهەموو ئالیەتێک هەوڵ دەدەین تا وەزارەتی ناوخۆ والێ بکەین ئەو دوو موچەیە بگەڕێنێتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP