وەزارەتی دارایی کاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری راگەیاند

- 6/24/2018 7:08:00 PM 561035 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- خۆزگە عەزیز

تا ئێستا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دابەشنەکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، رۆژی (٤ و ٥) ی مانگ خشتەی مووچەی مانگی چوار رادەگەیەندرێت.

سەرچاوەکە بە خەندان-ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو لیست مووچە دابەشدەکات، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت.

له‌ ئێستادا مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی ٣٧٨ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و بەغداش ٣١٧ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP