توركیا: له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆهێرشكردنه‌ سه‌رقه‌ندیل

- 6/13/2018 7:43:00 PM 6297 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- دانا ته‌یب  مه‌نمی 

توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری له‌شكركێشییه‌ك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ قه‌ندیل.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی هه‌به‌ر تورك-ی ڕأگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ په‌یوه‌ندیداین، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وانیش. قه‌ندیل زۆر نزیكه‌ له‌ سنوری ئێرانه‌وه‌..ئێمه‌ هاوكاری خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران باشتر ده‌كه‌ین".

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، عێراق‌ و توركیا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی عێراقدا نییه‌.

عەبادی، لێدوانەکانی تورکیاشی لەبارەی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە قەندیل بە بانگەشەی هەڵبژاردن وەسفکرد.

 

لێدوانەکانی عەبادی لە کاتێکدایە وەزیری بەرگری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە ڕەزامەندى هەریەک لە عێراق و ئێران-یان وەرگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لە چیاکانى قەندیل.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP