لیژنه‌ى بینینى مانگ بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه‌

- 6/13/2018 6:41:00 PM 150542 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ لیژنه‌ى بینینى مانگ بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه‌. 

نه‌به‌ز ئیسماعیل، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر حه‌وتى ئێواره‌، لیژنه‌ى بینینى مانگ له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم، له‌كاتى خۆرئاوابوون چاودێرى بینینى مانگ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كه‌ رۆژى هه‌ینى ده‌كرێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان یاخود نا.

وتیشى ،" وه‌كو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ وه‌قفى سوونى و وڵاتى سعودیه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین بۆدیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم، داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ركه‌سێك مانگى بینى ده‌توانێت یه‌كه‌ى ئیدارى ناوچه‌كه‌ى خۆى ئاگاداربكاته‌وه‌. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP