به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه‌: ئه‌و گه‌نمه‌ى لێره‌ وه‌رناگیرێت له‌ عێراق به‌ پله‌ى نایاب وه‌رده‌گیرێت

- 6/13/2018 6:11:00 PM 14542 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-هێمن حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌ سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیریت و پله‌ى پێنادرێت، له‌ سایلۆكانى خوارووى عێراق، به‌ پله‌ى نایاب وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش جوتیارانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه‌. 

ساڵح حسه‌ین، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رانیه‌، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌ سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیریت و ده‌رناچێت و هیچ پله‌یه‌ك ناهێنێت كاتێك بازرگانانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له‌ جوتیارانی ئێمه‌ی ده‌كڕن و ده‌یبه‌نه‌وه‌ بۆ سایلۆكانی ناوچه‌ی خۆیان.

به‌وته‌ى ئه‌و، هه‌مان گه‌نم، به‌ نایاب و پله‌ (١و٢) وه‌رده‌گیرێن ئه‌وه‌ش جوتیارانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه‌"پێیان وایه‌ ناكرێت هه‌مان گه‌نم، له‌ هه‌رێم له‌ پشكنین ده‌رنه‌چێت و له‌ پارێزگاكانی تریش به‌ پله‌ی به‌رز وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ سیاسی نه‌كرابێت".

"كڕینه‌وه‌و وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ ناچێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رێژه‌ی له‌ (%١٠) گه‌نم له‌ جوتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ كه‌مه‌ و له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌ و له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه‌ گه‌نمێك له‌ جوتیارانی هه‌رێم وه‌رناگرێت"ساڵح حسه‌ین واى وت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP