كۆمسیۆنى هه‌رێم ورده‌كارى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر به‌گرێبه‌ست ده‌خاته‌روو

- 6/13/2018 6:08:00 PM 78072 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم رایگه‌یاند ،بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆمسیۆنى هه‌رێم پێویستى به‌دوو جۆر فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت. 

شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، وه‌كو كۆمسیۆنى هه‌رێم دوو جۆرفه‌رمانبه‌رمان پێویست ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جۆرێكیان بۆ چوار مانگه‌ له‌مانگى ٧ی ٢٠١٨ وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا نزیك مانگى ١١ى ٢٠١٨ئه‌م جۆره‌یان ده‌بنه‌ فه‌رمانبه‌رى بنكه‌ لاوه‌كییه‌كان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ،"جۆرێكى دیكه‌یان له‌فه‌رمانبه‌ر پێویست ده‌بێت كه‌ ژماره‌كه‌یان زۆرتره‌ بۆ رۆژى ده‌نگدان، واتا وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌بن".

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمسیۆنی هه‌رێم راشیگه‌یاند،" له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ دیاریكراوى بزانین بۆ ئه‌و دوو جۆره‌ له‌فه‌رمانبه‌ر چه‌ندمان پێویست ده‌بێت". 

شۆڕش حه‌سه‌ن وتیشى ،" بڕیاره‌ له‌١-٧-٢٠١٨ وه‌ ناوه‌نده‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌ران بۆ قۆناغى نوێكردنه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانى بنكه‌كان بكه‌ن و دڵنیابن له‌بوونى ناوه‌كانى خۆیان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP