بەڤیدیۆ.. وەرەم هەموو ژیانی تاڵ کردووە

- 6/13/2018 4:15:00 PM 155019 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پیاوێکی بەنگلادیشی بەهۆی نەخۆشییەوە، هەموو ژیانی بووەتە خەم و هیچ چارەسەرێکیشی نییە.

شادۆ حوسێن لە تەمەنی 13 ساڵیەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، تا ئێستاش پێوە دەناڵێنێت، هەرچەندە سەردانی پزیشكی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و دوای پێنج ساڵ منداڵیان دەبێت.

شادۆ دەڵێت "لەم پێنج ساڵەی دوایدا هێندە زیادی کرد، هەست بە خووروویەکی زۆر دەکەم لە جەستە و ملم، بۆنێکی ناخۆش لە جەستەم دێت و بۆ هەموو شوێنێک مێش پێوەم دەدات، ناتوانم لە بەشی سەرەوەی جەستەم هیچ جلوبەرگێک بپۆشم، ئازارێکی زۆرم هەیە، ناتوانم بەباشی هیچ شتێک ببینم بەهۆی وەرەمەکانەوە"

هاوسەرەکەی باس لە گرفتەکانی شادۆ دەکات و دەڵێت "ناتوانێت بەتەنیا هیچ بکات، تەنانەت جلەکانیشی بگۆڕێت، بۆ تەوالێتیش دەبێت منی لەگەڵدابم، شەوانەش خەوی لێناکەوێت، هەندێکجار خێزانەکە هەموو ناتوانین بخەوین بەهۆی ئەوەوە".

پزیشکەکەی دەڵێت "پێموایە پەیوەندی بە سیستمی دەمارەکانییەوە هەیە، دەبێت چارەسەر لە شوێنێکی دیکە وەربگرێت"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP