ماوەی قەدەغەکردنی راوی ماسی درێژکرایەوە

- 6/13/2018 3:51:00 PM 12821 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، قەدەغەکردنی راوی ماسی لە رۆژی ١٤ی حوزەیران بۆ ٢٠ی حوزەیران درێژکرایەوە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە سامانی ماسی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پێی فەرمانێکی زارەكی ( وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری سلێمانی )، بریاردرا قەدەغەکردنی راوەماسی درێژبکرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی كەشوهەوا و لەپێناو پارێزگاریكردنی زیاتر لە سامانی ماسی.

ساڵانە راوکردنی ماسی بۆماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەهۆی ئەوەی کە ماسی لەوکاتەدا گەرا دادەنێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP