كرملین: كۆبوونەوەی لوتكەی ترەمپ و كیم سەلماندی كە پۆتین ڕاست بوو

- 6/13/2018 2:53:00 PM 12072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- هاوكار یونس

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملین) رایگەیاند، كۆبوونەوەی لوتكە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆنگ ئون دەریخست كە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا راستەبووە لە پشتیوانیكردنی دایەلۆگی ڕاستوخۆ وەكو تاكە ڕێگە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لەگەڵ كۆریای باكووردا.

دمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرملین لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان وتی، بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لوتكە لە سینگاپور لە سێ شەممەدا یارمەتیدەربووە لەكەمكردنەوەی گرژیەكان لەنیمچەدورگەی كۆریادا.

ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵەدەبوو ئەگەر چاوەڕوانی ئەوەبكرایە لە كاتژمێرێكدا هەموو كێشەكانی پەیوەندیدار بە پڕۆگرامی ئەتۆمی و تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكور چارەسەربكرێن، بەڵام بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە دەریخست كە پۆتین ڕاست بوو، تاكە ڕێگای گونجاو دایەلۆگی راستەوخۆیە".

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP