مۆندیاڵی 2026 لە ئەمەریكا و كەنەداو مەكسیك بەڕێوەدەچێت

- 6/13/2018 2:22:00 PM 4661 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا مۆندیاڵی 2026 بەهاوبەشی لە هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كەنەداو مەكسیك بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆنگرەی 68-ە مینی فیفا كە لە مۆسكۆی پایتەخی روسیا بەڕێوەچوو، یەكێتیەكە هەریەكە لە وڵاتانی مەكسیك و كەنەدا و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكای دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی بە هاوبەشی ئەم پاڵەوانێتیە گرنگەی تۆپی پێ میوانداری بكەن.

لە مۆندیالی 2026 دا بۆ یەكەمجار ژمارەی وڵاتە بەشداربووەكان بۆ 48 هەڵبژاردە بەرزدەكرێتەوە.

لەو كێبركێیەدا دوولایەن خۆیان پاڵاوتبوو بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی 2026  ئەوانیش بریتی بوون لەلایەنی یەكگرتوو (كە پێكهاتبوو لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و مەكسیك و كەنداو) و مەغریب.

 لەكۆی 200 دەنگی بەشداربوودا، لایەنی یەكگرتوو 134 دەنگی بەدەستهێنا واتا لەسەدا 67 دەنگەكان، لایەنی ڕكاربەر كە مەغریب بوو 65 دەنگی بەدەستهێنا كە دەكاتە لەسەدا 33 دەنگەكان، یەكێك لە ئەندامانی فیفا دەنگی بەهیچ كام لەم دوو ڕكاربەرە نەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP