بەڤیدیۆ.. ژنێک هاوسەنگی تێکدەچێت و دەکەوێتە خوارەوە

- 6/13/2018 2:10:00 PM 58733 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ژنێکی جل فرۆشی هیندستانی بەهۆی قورسی بارەکەی سەرییەوە، لە باڵکۆنی شوقەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە یەکێک شوقەکانی نیشتەجێبوون لە هیندستان، ژنێکی جل فرۆش بەهۆی قورسی بارەکەی سەرییەوە، هاوسەنگی تێکدەچێت و دەکەوێتە خوارەوە لە باڵکۆنەکەوە، چونکە ژنێکی دیکە بەبێ ئاگایی بە بەردەمیدا دەڕوات و پاڵی پێوەدەنێت.

دوای ئەوەی بە سەختی بریندار دەبێت، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و چاوەڕوان دەکرێت تەندروستی جێگیر بێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP