بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنی نەوت
كرملین: پۆتین و شازادەی سعودیە كۆدەبنەوە

- 6/13/2018 12:20:00 PM 4772 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- هاوكار یونس

دمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) رایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا چاوی بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە دەكەوێت لەكاتی سەردانی بۆ روسیا، بەمەبەستی بەشداریكردن لەكردنەوەی جامی جیهانی تۆپی پێدا.

دمیتری پێسكۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، هەردوو سەركردەكە تاوتوێی رێككەوتنی نێودەوڵەتی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەكەن، كە سعودیە و روسیا سەركردایەتی ئەو رێككەوتنە دەكەن و بەڵام باسی كشانەوە لە رێككەوتنەكە ناكەن.

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد، شازادە محەمەد لەناو ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەكانی جیهانە كە بەمەبەستی بەشداریكردن لەكردنەوەی جامی جیهانی سەردانی ڕوسیا دەكەن.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP