خەندان- هاوكار یونس
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و چاوەڕوانیەكان بۆ بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپێكەوە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بووبە 75.36 دۆلار و 52 سەنت
دابەزی.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس بووبە 65.87 دۆلار و 49 سەنت دابەزی.
لەساڵی 2017-ەوە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكەری نەوت (ئۆپێك) و چەند وڵاتێكی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئۆپێك لەناویاندا ڕووسیا دەستیانكردووە بەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان بەمەبەستی كەمكردنەوەی نەوتی زیادەی هەناردەكراو و بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.