پۆلیسی هەولێر: بكوژی ئەفسەرەكەی شەوی رابردوو دەستگیركرا

- 6/13/2018 9:39:00 AM 76765 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان عەبدوڵا، ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە(کوژراوەکە)

خەندان-

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنوری دەشتی هەولێر لە ڕووداوێكی كوشتندا ئەفسەرێكی پێشمەرگە كوژرا ئەمڕۆ "بكوژەكە خۆی رادەستی پۆلیس كرد".

شەوی رابردوو لە رووداوێكی تەقەكردندان لە سنوری دەشتی هەولێر مقەدەمێكی پێشمەرگە بەناوی (عوسمان عەبدوڵا) كوژرا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای رووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كرد لەسەر رووداوەكە".

هەروەها دەڵێت، "دوای ئاشكراكردنی ناسنامەی تۆمەتبارەكە دواتر بكوژی ئەفسەرەكە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد". 

رونیشیكراوەتەوە، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP