خشتەی ئەمڕۆی دابەشكردنی مووچە

- 6/13/2018 9:12:00 AM 77253 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێی مووچەی مانگی سێی بڵاوكردەوە، بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچە چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی 31ی مانگی رابردوو خشتەیەكی مووچەی بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش مووچە وەردەگرێت.

هاوكات دووشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، كە پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت، بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و خانەنشینی  پێشمەرگە دابەشدەكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP