ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: حەشدی شەعبی سەدان هاوڵاتی عێراقی بێسەروشوێن کردووە

- 6/12/2018 11:11:00 PM 4183 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایکرد، ماوەی دوو ساڵە چەکدارانی حەشدی شەعبی  ٦٤٣ ھاوڵاتی عێراقیان رفاندووە كە لە ناویاندا ژن و منداڵ ھەیە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا بڵاویکردووەتەوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری فەلوجە و ناوچەكانی دەورووبەری لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دا، لە لایەن حەشدی شەعبییەوە ٦٤٣ هاوڵاتی  رفێندراون‌ و تا ئێستا بێسەروشوێنن.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكراشی كردووە، ئەو هاوڵاتیانە دانیشتوی شارۆچكەی سەقڵاوییەی سەربە پارێزگای ئەنبارن‌ و كەسوكاری ئەو رفێندراوانە دڵنیا نین لەوەی تا ئێستا ئەو رفێندراوانە لە ژیاندا مابن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP