مامۆستایەک دوای مردنی یەک ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارەکانی جێدە‌هێڵێت

- 6/12/2018 10:27:00 PM 42802 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مامۆستایەکی  قوتابخانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ویلایەتی نیو جێرسی، دوای مردنی بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ خوێندکارەکانی جێهێشتووە.

هەرچەندە ئەو مامۆستایە لە ساڵی ٢٠١١ دا مردووە و، ماوەیەک پێش مردنی بە کەسە نزیکەکانی و مامۆستا هاوڕێکانی راگەیاندووە، کە ئەو بە نیازە دوای مردنی خەڵاتێک پێشکەشی خوێندکارەکانی بکات، بەڵام خیزانەکەی تا ئێستا ئاشکرایان نەکردووە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە  لەو بارەیەوە وتویەتی" بۆ من جێگای سەرسورمان نەبوو، چونکە ئەو کەسێکی بەخشندە بوو، پێش ئەوەی کۆچی دوای بکات، پێی راگەیاندم بە نیازە خەڵاتێک پێشکەشی خوێندکارەکانی بکات، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانم بوو بڕی ئەو پارە زۆرە بووە".

جێنێڤیڤی ڤیا کاڤا، مامۆستای قوتابخانەی دوماونت بووە بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ، ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی مانگانەی خۆیی و خەڵک و دەزگای دیکەی خێرخوازی کۆکردووەتەوە، لە وەسێتنامەکەیدا داوای کردووە بۆ خەرجی ماستەری خوێندکارەکان خەرجبکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP