عامرى: رازین به‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیى سه‌دا ١٠ی ده‌نگه‌كان

- 6/12/2018 10:01:00 PM 8326 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

هادى عامرى، سه‌رۆكى قه‌واره‌ى فه‌تح، كه‌ پله‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى به‌ده‌ستهێناوه‌ ده‌ڵێت، بۆ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان ئاماده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن تا سه‌دا ١٠ جیابكرێته‌وه‌.

عامرى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، رازین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێته‌وه‌ سه‌دا پێنج یاخود سه‌دا ١٠.

سه‌رۆكى فه‌تح، ده‌ڵێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان گشتى نه‌بێت و تا سه‌دا ١٠ ی دەنگەکان بگرێتەوە.

وته‌كانى عامرى له‌كاتێكدایه‌، له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى یاساى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ى سه‌دا ١٠٠ی ده‌نگه‌كان له‌ ته‌واوى عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP