کۆمسیۆن داوای ڕاگرتنی ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان ده‌كات

- 6/12/2018 6:26:00 PM 14635 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوای راگرتنی كاركردن بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات، كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران هەمواركراوەتەوە و تایبه‌ته‌ به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان.

دادوەر مەدحەت مەحمود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانه‌وه‌ داوایەكیان ئاڕاستەکراوە، كە كاركردن بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق رابگیرێت‌.

سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، كۆمسیۆن داوا دەكات كە دادگای فیدراڵی بۆ ئەو پرسە رێگە یاسایی ‌و دەستوورییەكان بگرێتەبەر و داواكارییەكەیان جێبەجێبكات.

داواکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو پەڕلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقی هەموارکردەوە، بەپێی هەموارەكەش پەرلەمان نۆ ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی لە کارەکانیان راگرت.

په‌رله‌مانى عێراق رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌سه‌ندكرد، كه‌ به‌پێى یاساكه‌ ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه‌، و كۆمسیۆن سڕكراوه‌.  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP