کۆبوونەوەی په‌رله‌مان جارێکی تر دواخرا
زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی تا ساڵی داهاتوو جێبه‌جێناكرێت

- 6/11/2018 5:09:00 PM 10953 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-شەوکەت قادر

جارێکی تر کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای چاکسازی خانەنشینی دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتاییان له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌ كرد، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی تا ساڵی داهاتوو جێبه‌جێناكرێت .

دوای گفتوگۆ و رای جیاوازی فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌، لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ ئاماده‌كردووە بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، هۆکاری دواکەوتن و پەسەندکردنەکەی بۆ بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردن گەڕایەوە.

به‌پێی راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی، خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بێته‌ لە سەدا ٥٠ و بڕگه‌ی بڕینی ده‌رماڵه‌ یاساییه‌كان له‌ پرۆژه‌كه‌ لادرا، زیادكردنی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌جۆرێك كه‌مترین مووچه‌ 400 هه‌زار دینار بێت و تا ساڵی 2019 ناكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن .

گەشە دارا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی كه‌ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد ده‌ڵێت، حكومه‌ت چه‌ندین رێكاری نایاسایی ده‌ركردووه‌ په‌یوه‌ندییان به‌و گه‌نده‌ڵیانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ كاری په‌رله‌مان نیه‌ بێت یاسای بۆ ده‌ربكات.

 ئه‌نوه‌ر قادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی رایگەیاند، زۆری بڕی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان و كه‌می بڕی خانه‌شنینه‌ مه‌ده‌نیه‌كان زۆرترین گفتوگۆ و رای جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ ناتوانێت خانه‌شنینی مه‌ده‌نی زیادبكات بۆ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌مترین خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینار بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP