دایکێک ئاگر لە جەستەی منداڵەکەی بەردەدات

- 6/11/2018 11:54:00 AM 58820 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە ئەمەریکا دایکێک بەهۆی شڵەژانەوە، ئاگر لە جەستەی منداڵەکەی بەردەدات.

بەپێی هەوالێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە ویلایەتی ویلز لە ئەمەریکا، دایکێکی تەمەن 37 ساڵ بەناوی کارلی، پاش بینینی منداڵەکەی لەناو بانیۆی گەرماوەکەی بە خنکاوی، دەروونی تێکدەچێت و دەشڵەژێت، هەربۆیە واهەست دەکات ئاگر بەربداتە جەستەی دەگەڕێتەوە ژیان.

پاش سوتانی جەستەی منداڵەکەی، دواتر بەتانییەکی تێوە دەپێچێت و دەیباتە باخچەی ماڵەکەی، لەو کاتەدا براکەی کارلی دەیبنێت و بەپەلە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دەستگیر دەکرێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP