بەڤیدیۆ.. بۆ ماوەی دوو هەفتە زەروویەک لە لوتیدا دەژی
-
6/11/2018 11:18:00 AM
60540 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
پیاوێکی چینی تووشی خوێن بەربوون دەبێت، بەڵام پاش دوو هەفتە کرمێکی زەروو لە لوتیدا دەردەهێنن.
بەگوێرەی هەواڵێکی " دەیلی میرۆر" لە نەخۆشخانەی "بیهای" لە باشوری چین، پیاوێک بۆ ماوەی 15 رۆژ تووشی خوێن بەربوون دەبێت، دوای ئەوەی پزیشکەکان پشکنینێکی زۆری بۆ ئەنجامدەدەن، دواجار دەردەکەوێت کرمێکی زەروو لە لوتیدا بە زیندوویی دەژی.
هەرچەندە نازانرێت چۆن ئەو زەرووە چووەتە لوتی ئەو پیاوەوە، بەڵام گومان دەکرێت لەکاتی مەلەکردندا بووبێت لە رووباردا.