هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی Yahoo

- 6/11/2018 10:06:00 AM 12477 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

کۆمپانیایی بەناوبانگی جیهانی Yahoo، رایگەیاند کە بەمزووانە خزمەتگوزاری "Yahoo Messenger" دادەخرێت.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی "سکای نیوز"، کۆمپانیای "ڤیرایزون" بۆ پەیوەندییەکان رایدەگەیەنێت کە 17ی مانگی تەموزی داهاتوو، بە فەرمی Yahoo Messenger، پاش 20 ساڵ خزمەتکردن دادەخرێت.

هاوکات Yahoo ئاماژەبەوەدەکات، کە لەبری Yahoo Messenger، خزمەتگوزاریەکی دیکە دەخرێتەکار بەناوی Squirrel لە ئێستاشدا لەژێر تاقیکردنەوەدایە.

Yahoo Messenger،  لە ساڵی 1998 بەناوی Yahoo Pager دامەزراوە، لەوکاتەدا بەهێزترین خزمەتگوزاری بووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP