بەپەلە

دەمیرتاش :من لە ئەردۆغان بەهێزترم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی

- 6/9/2018 9:18:00 PM 23684 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-خۆشناو حسێن

سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار راگەیاند، بەرنامەی لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی ئەردۆغان دروست نەکردووە و دەڵێت "من بەهێزترم لە ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا".

دەمیرتاش، لە زیندانی  ئەدیرنە زیندانیکراوە، لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ (نی هییتەر-ی) سویدی  وتی " پاڵێوراوێتی من لە پاڵێوراوێتیی ئەردۆغان بەهێزترە، کە ماوەی ١٦ ساڵە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە".

دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، ئەوەی بۆ خۆی نەکردووە بە پلان و بەرنامە، کە دەبێت هەر ئەردۆغان  دووربخرێتەوە، چونکە هەوڵەکەی بۆ ئەوەیە، کە  جێگرەوەیەکی  دیموکراسی دابمەزرێنێت .

دەمیرتاش وتیشی "من ئەوەم لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی ئەردۆغان دروست نەکردووە، چونکە دید و تێڕوانینێکی جێگرەوەمان هەیە، و بۆ هاتنەدی ئەوەش باس لە هاوکاری و هاوبەشی دەکەم".

رێکەوتی ٢٤ی ئەم مانگە(حوزەیران)، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت، بەهۆی خراپبوونی باری ئابووری و دابەزینی زۆری  بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەی جیهانیدا لە سەردەمی دەسەلاتی ئەردۆغاندام چاوەڕێدەکرێت پارتەکەی سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست نەهێنێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP