لە پزیشکەوە بوو بە شوتی فرۆش

- 6/5/2018 3:19:00 PM 234909 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

گەنجێکی پاکستانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە پیشەی پزیشکییەوە دەبێت بە شوتی فرۆش.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "میترۆ" شەوهەد محەمەد ئۆیس، گەنجێکی پاکستانییە و لە مانگی رەمەزاندا، چەند خولەکێک پێش بەربانگ لەکاتی لەتکردنی شوتییەکدا لەلایەن فۆتۆگرافەرێکەوە وێنەی دەگیرێت، دواتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە لە ژێر ناونیشانی "شوتی فرۆشەکە".

بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتەکە، ئەم گەنجە شوتی فرۆش نییە، بەڵکو خوێندکاری پزیشکی و چارەسەری سروشتییە لە زانکۆی زیادین، بەڵام رێککەوت وایکرد لەبری پزیشک بە شوتی فرۆش بناسرێت.

لە رابردوودا گەنجێکی دیکەی پاکستانی بەناوی ئەرشەد خان، لەکاتی چا فرۆشتندا وێنەکەی بڵاوکرایەوە، دواتریش بەهۆی ئەوەی شێوەی بە ئەکتەری دیاری بۆلیود شارۆخان دەچوو، ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و کارەکەی گۆڕا بۆ نمایشکار.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP