بەڤیدیۆ..جادەی زیرەک داهێنرا

- 6/3/2018 5:49:00 PM 22671 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مۆبایلی زیرەک، بەفرگری زیرەک ،ئۆتۆمبێلی زیرەک، ئەمانە هەموو لە ئەنجامی شۆرشی تەکنەلۆژیاوە هاتونەتە ئاراوە، و یارمەتیمان دەدات لە ئاسانکردنی ئەرکەکانی رۆژانەماندا.
  
سەرەڕای هەموو ئەم داهێنانانە، رەنگە گرنگترین چاکسازی کە پێوستمان بێت لەسەرانسەری جیهاندا، سیستەمی جادە و بان بێت، لە هەنگاوێکی ناوازەدا زانایانی کێنساس سیتی تێک، بە دا‌هێنانی سیستەمی (Smart  Road-جادەی زیرەک) هەوڵی چارەسەری ئەو کەمو کوریەشیان داوە.

پرۆژەکە ساڵێک دەبێت چووەتە بواری جێبەجێکردن و  لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەزمونکرا، لە تەکنەلۆژیای جادەی زیرەکدا، لە جیاتی قیرتاوی ئاسایی، جادەکان بە تێکەڵەیەکی کیمایی و چیپ و نەخشەی ئەلکترۆنی روپۆس دەکرێت، کە سیستەمی وایەرلێسی تیادایە و یارمەتی پۆلیس دەدات بە سێوەیەکی دەقیق شوێنی ئۆیۆمبێلێکی دیاریکراو دەستنیشان بکات.

جگە لە پێدانی زانیاری بە پۆلیس، وایفای جادەکە راستەوخۆ بە ئوتۆمبێلەکانەوە بەستراوە، زانیاری دەدات بە شۆفێر لەسەر بارودۆخی ئەو جادەیەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لێیە، و لە هەبوونی رووداوی هاتوچۆ و خراپی جادە و بانی پێش خۆی ئاگاداری دەکاتەوە.


نیشانەکردن :

#آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP