خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی

- 6/2/2018 9:31:00 AM 170311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی نوێی مووچەی مانگی سێی بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكە سبەی مووچە وەزارەتی پەرەوەردە دابەشدەكرێت.

بەڵام ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، مووچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی تێدا نییە.

بەپێی خشتەكە دابەشكردنی مووچە تا 13ی 6 بەردەوام دەبێت، كە نزیكی جەژنی رەمەزان دەبێتەوە، بەوپێیەی پێشبینی دەكرێت، 15ی 6 جەژنی رەمەزان بێت.

تا ئێستا دیار نییە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە پێش جەژن دەبێت یان نا، وەزارەتی دارایی-یش ئاماژەی بە هیچ هۆكارێك نەكردووە، بۆ رانەگەیاندنی كاتی مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP