مایکڵ فارادای؛ شۆڕشگێری بواری کارەبا (بەشی چوارەم و کۆتایی)

- 6/1/2018 8:43:00 PM 11212 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-شێرکۆ رەشید قادر، ئاکام محەمەد

 

دوا ساڵانی ژیانی فارادای

بە درێژایی ساڵانی ١٨٤٠ە کان، فارادای زیاتر دەچوە دونیای گۆشەگیری و دور لە خەڵک گوزەرانی دەکرد، بێگومان یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دورەپەرێزییە بریتی بوو لە ئیمانداری و خوداپەرستی، ئەندامێکی چالاکی گروپێکی ئایینی مەسیحی بوو بە ناوی ساندێمانەکان، کە مەسیحی زۆر توندڕەوبوون، هەرگیز کەسانێک بە جدی پەیڕەوەی ئاینی ماسیحیان نەدەکرد تەجمید دەکرا و بۆی نەبوو بەشداری چالاکییەکان بێت، تەنانەت کەسایەتییەکی گەورەی وەک فارادایان تەجمیدکرد چونکە یەکشەمەیەک داوەتنامەیەکی لە شاژنی بەریتانیاوە قبوڵکرد و ئامادەی نوێژ و نزای ئەو یەکشەممەیەی کڵێسەکە نەبوو. ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە پەیڕەوی ئاینەکەیان بە جۆرێک بوو کە تەنانەت مۆڵەتیان نەدا بە فارادای کە خەڵاتەکەی شاژنی بەریتانیا، کە بریتی بوو لە نازناوی ” سێر”، قبوڵ بکات. خەڵکانێک هەبوون ئەم شتانەیان کردە نوکتە و لە ناو خۆیاندا باسیان دەکرد.

سەرباری ئەوەش، فارادای بە هۆی پشێوی دەرونییەوە مەحکوم بوو بە ژیانێکی ئارام و دورکەوتنەوە لە کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵک، ئەمەش زیاتر بۆ ئەوەی بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەم پشێویەدا، وردە وردە کەوتە حاڵەتێکەوە کە ناچاربوو پەنابەرێتە بەر هاوسەرەکەی و داوای لێ بکات خزمەتی بکات، زۆر جاران هەستی بە نۆباتی گێژی دەکرد و سەرئێشەکەی زیاتر لە جاران زیادی دەکرد و زاکیرەی بەرەو لاوازی دەچوو،

 لە ساڵی ١٨٦٢دا، نامەیەکی بۆ هاوڕێی خۆی شۆنبییەن نوسی و دەڵێت،” دوبارە و دوبارە نامەکانم دەدڕێنم، شتی ناقۆڵا دەنوسم. نازانم یان ناتوانم وشەکان حونجە بکەم، یان بە بەردەوامی دێڕێک بنوسم، نازانم ئایا چاک دەبمەوە یان نا – ئەم سەرلێشێوانە- چیتر هیچ نانوسم.”

شاژنی وڵاتی بەریتانیا کۆشکێکی نایاب و نەرم و نیانی لە قەڵای بە ناوبانگی هامپتۆن کۆرت بۆ فەراهەمکر،. لە ئۆگەستی ١٨٦٧ دا لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا، فارادای چاوانی بە یەکجارەکی لێکنا و وەفاتیکرد، لە گۆڕستانی بە  بەناوبانگی لەندەن، هایگەیت نێژرا.
Michael Faraday - The electric motor, generator, discovery of the magnetic field and no formal education!
هێزەکانی سروشت

کاتێک نیوتن چەمکی هێزی کێشکردنی دۆزییەوە، وەک هێزیکی نەبینراو کاریگەری خۆی لە بۆشاییدا دروستدەکات، بەڵام وردە وردە پێگەی ئایدیای ”هێزی کێشکردن لە دورەوە” لای هەندێک لە زانایان شلۆق بوو، بە تایبەت لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا، لە دەوروبەری 1830 دا، تۆماس یۆنگ و ئەوگۆستین فرێسنێڵ پیشانیاندا کە روناکی وەک تەنۆلکە گوزەرناکات، هەروەک نیوتن باسیدەکات، بەڵکو وەک شەپۆل یان لەرینەوە گوزەردەکات، خۆ ئەگەر ئەمە بەمجۆرەیە، ئەی کەواتە لەرینەوە چییە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسە، زانایان ئایدیایەکیان پێشنیازکرد کە بریتی بوو لە مادەیەکی بێ کێش کە بە ئیسەر ناودەبرێت.
I learned something cool on the @curiositydotcom app: Thank Physicist Michael Faraday For Your Electronics
فارادای بیرۆکەیەکی دیکەی هەبوو، ئەویش باوەڕی وا بوو کە کایە لە هێڵی هێز پێکهاتوە – هێڵی هێزەکان زۆر بە جوانی و ڕاشکاوی، بە شێوەی نەخشەیەک یان کڵێشەیەک بەرچاودەکەون بە تایبەت کاتێک وردە ئاسن بە دەوری موگناتیسدا دەڕێژین، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کاریگەرییەکەی لە دورەوە چێتر نامێنێت و رونادات، بەڵکو شتەکان تەنها کاتێک دەجوڵێن کە روبەڕوی ئەم هێڵە هێزییانە دەبنەوە، ئەم هێڵانە بە هیچ جۆرێک خەیاڵی نین، بەڵکو واقعێکی فیزیکین و بوونیان هەیە.

 فارادای ئەوەی رەچاوکرد کە کاتێک هێڵەکانی هێزی موگناتیسی دەخرێنە بواری جوڵەوە ئەوا موگناتیسەکە تەزویەکی کارەبایی پەخش دەکات و لە ساتەوەختی جوڵەکەیاندا بارگەی کارەبایی هەڵدەگرن.

ئایدیای کایەکانی هێز بووە دیاردەیەکی راست، بەڵام لە سەردەمی فارادایدا فکرەیەکی ئەوەندە رادیکاڵانە بوو کە تەنانەت ژمارەیەکی زۆر کەمیش لە زانایان توانای تێگەیشتنی ئەم دیاردە نوێیەیان نەبوو، جا چجای قبوڵکردنی، هەرچەندە باوەڕیان بە ئایدیای کایەکانی کاریگەری موگناتیسی هەبوو، بەڵام مەسەلەی کایەی کارۆ – موگناتیسی نا، ئەمە شتێک بوو تەواو لە سەرو ئەقڵەوە بوو، جگە زانایان ماتماتیکناسانیش ئایدیاکانی فارادایان بە تەواوی رەتکردوە چونکە هیچ سیما یان فومولایەکی ماتماتیکی لەخۆناگرێت. لە ساڵی ١٨٥٥دا، فارادای لە نوسینێکدا دەڵێت،”چۆن ژمارەیەکی ئاوا کەم لە زانایان لە هێڵە واقیعییەکانی هێز دەگە،. نایبینن، بەڵام هەموو توێژینەوەکان ئەو دیدەی من دەسەلمێنن کە پێش چەند ساڵێک پێشکەشم کردون…من رازیم کە چاوەڕوان بم، قایلم بەوەی بیروڕاکانی من هەقیقەتن.” فارادای راست بوو.

 

 بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی پێشوو کلیک لەم بەستەرانە بکە: (بەشی سێیەم) ، (بەشی دووەم) ، (بەشی یەکەم) .


نیشانەکردن :

#زانستی_فیزیک #آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP