ژن و پیاوێکی گەشتیار بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە رەقبوونەوە

- 5/29/2018 11:03:00 PM 203105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژن و پیاوێکی گەشتیاری بە رەگەز بەریتانی، لە ناوچەی ریڤێریا لە تورکیا دوای چەند رۆژێک بە مردوویی لە ژێر خێمەکەیاندا دۆزرانەوە.

ناتاشا لیمانی تەمەن ٤٦ ساڵ و جەیمز ساموێلی تەمەن ٥١ ساڵ، دوای ئەوەی لە گروپە گەشتیارییەکەیان جیا دەبنەوە، دوای دوو رۆژ لە دیار نەمانیان  و نەگەڕانەوەیان، گومان لای هاوڕیکانیان دروستدەکەن، بۆیە پۆلیسیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.

بە وتەی پۆلیسی ئەو شارە، دوای ٤٨ کاتژمێر گەران بەدوایاندا، سەرئەنجام لە ناو خێمەیەکدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە، و مادەی هێرۆین لەناو خێمەکەیاندا بووە، بە کاریگەری ئەو ماددەیە لە بێهۆشیدا رەقبونەتەوە.

The dead bodies of Natasha Amanda-Jane Layman, 46, and James Samuel Bryers, 51, were discovered by Turkish camp workers on Monday

 جەیمز ساموێلی تەمەن ٥١ ساڵ و ناتاشا لیمانی تەمەن ٤٦ ساڵ.

دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆیان، پزیشکەکان ئەوەیان پشراست کردووەتەوە، بڕێکی زۆر هیرۆین لە جەستەیاندا بووە، بەهۆکاری ئەوە لە بێهۆشیدا سەرمایان بووە و رەقبوونەتەوە.


نیشانەکردن :

#آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP