سپایدرمان منداڵێک لە مردن رزگار دەکات

- 5/28/2018 1:48:00 PM 204861 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- پەرستۆ ساڵح

گەنجێکی ئەفریقی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، لەپێناو رزگارکردنی ژیانی منداڵێک لە بینایەکی بەرزەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "سکای نیوز"، کۆچبەرێکی ئەفریقی بەناوی مامودو گاسامای تەمەن 22 ساڵ لە فەرەنسا، لەبەردەم هەزاران کەس، بەسەر چوار نهۆمی بینایەکدا سەردەکەوێت و منداڵێک رزگاردەکات.

رەفتاری ئەم گەنجە هەمووان سەرسامدەکات، بەجۆرێک لە هەندێک میدیاکان بە سپایدرمان ناودەبرێت، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەڵێت "بەبێ بیرکردنەوە ئەو رەفتارەم ئەنجامدا، بینیم خەڵکەکە هاواردەکات و ئۆتۆمبیلەکان راوەستاون و سەیر دەکەن، بەڵام سوپاس بۆ خودا منداڵەکەم رزگارکرد".

بەپێی زانیاریەکان، ئەو منداڵە کاتێک کەوتووەتە خوارەوە دایک و باوکی لەماڵەوە نەبوو، کاتێک پۆلیسی فریاکەوتن دەگات، منداڵەکە رزگارکراوە وتەبێژی فریاکەوتنی ئەو ناوچەیە دەڵێت "بەختمان هەبوو کە پیاوێکی بوێر و بەهێز منداڵەکەی رزگارکرد".

ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆکی فەرەنساوە، بانگێشتی كۆشكی ئیلیزێی کرا، لەسەر ئەو ھەڵوێستەی رەگەزنامەی فەرەنسای پێبەخشرا، ھاوکات نازناوی پاڵەوانی پێدرا.


 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP