چیرۆکی ئەو کچەی بەهۆی جەنگەوە شوی کردووە بە سێ برا

- 5/26/2018 6:31:00 PM 231443 جار خوێندراوەتەوە
ئامینولا و ئایەتوڵا؛ دوو لەو برایەی خەدیجە هاوسەرگیری لەگەڵ کردوون.

خەندان-

خەدیجە، ئەو کچە ئەفغانیەی کە سێ جار شوی کردووە بە سێ برا، ئەوەش بەهۆی دەرئەنجامەکانی جەنگ، کە لەگەڵ کوشتنی هەر مێردێکیدا بەهۆی نەریتی ئەفغانستان و تا تەنها نەمێنێتەوە شوی کردووەتەوە بە برای مێردە کوژراوەکەی پێشووی.

ئەو ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە، واتە تەنها یەک ساڵ گەورەترە لە تەمەنی  جەنگی درێژخایەنی ١٧ ساڵەی ئەفغانستان، کە ٢٠٠١ لە نێوان هیزی مارێنزی ئەمەریکی و چەکدارانی تاڵیباندا سەریهەڵدا.

یەکەم کەس لەو سێ برایەی خەدیجە شوی پێ کرد، چەکدارێکی تاڵیبان بووە، لە کاتی شەڕکردنی دژی هێزەکانی ئەمەریکا کوژرا، دووەمیان پۆلیسێک بوو کە لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژراوە، ئەمەی کۆتاییان هێشتا لە ژیاندا ماوە، وەرگیڕی هێزەکانی مارێنزی ئەمەریکیە و لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە هەڕەشەی کوشتن لە خۆی و منداڵە ساواکەی دەکەن.

 

لە چەپەوە: شاسموڵا، هاوسەری ئێستای خەدیجە، خەدیجە، سەعید ئەحمەدی کوڕیان، دایکی شاسموڵا، کابوڵ-مانگی نیسانی ٢٠١٨


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP