كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌ش لایه‌نه‌كه‌؛
كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین

- 5/14/2018 4:55:00 PM 19431 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

هه‌ر شه‌ش لایه‌نى، هاوپەیمانی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوە و شیوعی، شه‌ش بڕیاریان ده‌ركرد و به‌ توندى كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن به‌ زووترین كات هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌،"ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌هۆى زه‌وتكردنى ئیراده‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان و دزینى ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌".

شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ داواده‌كه‌ن هه‌رچى زووه‌ هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانجى ئه‌وان به‌رگریكردنه‌ له‌ ده‌نگه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو رێكاره‌ سیاسى و یاسایى و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گرنه‌ به‌ر.

بڕیاریشیاندا، لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى پێكبهێنن بۆ به‌دواداچوونى گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، داوش له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌خێرایى به‌ ده‌م داواكانیانه‌وه‌ بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP