"هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد

- 5/4/2018 4:59:00 PM 2687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

"هاوپەیمانی خەڵک"، رەجەب تەیب ئەردۆغانی هەڵبژارد بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا، کە هاوپەیمانییەکە لە نێوان پارتی دەسەڵاتداری تورکیا و دووەم گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە پێکهێنراوە، ئەوانیش پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزوتنەوەی نەتەوەی تورکیا(مەهەپە)، کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکایەتی دەکات.

لەو بارەیەوە بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی، "ئێمە بەرەو رۆژکی مێژوویی دەڕۆین، بەرەو سیستەمێکی حوکمرانی جێگیرتر هەنگاو دەنێین".

لە دەنگدانەکەدا بۆ هەڵبژرادنی رەجەب تەین ئەردۆغان، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی تورکا، هەر ٣١٦ ئەندامەکەی پارتی ئاکەپە دەنگیان بە ئەردۆغان داوە.

رێکەوتی ٢ ی ئایار، چوار پارتی ئۆپۆزسۆنی تورکیا لە پێناو رکابەریکردنی ئەردۆغان،  برایری یەکگرتنیاندا  و بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە هاوپەیمانی پێکهێنا، ئەو چوار پارتە ئۆپۆزسیۆنە پێکهاتوون لە، پارتی کۆماری گەلان(جەهەپە)، پارتی(IYI-باش)، پارتی سەعادەتی ئیسلامی و پارتی دیموکرات.

چاودێرانی سیاسی تورکیا پێیان وایە،"ئەوە  بە رکابەرێتییەکی سیاسی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی ئەو وڵاتەدا، رێگایەک دەبێت بە کۆتایی هێنانی تاک دەسەڵاتی و خۆسەپێنی ئەردۆغان لە دەسەڵاتی ئەو ولاتەدا".

هەرچەندە وا چاوەڕی دەکرێت، هەریەکە لەو چوار پارتە هاوپەیمانە، کاندیدی جیای خۆیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام لە ناویاندا مێراڵ ئاکشنەر، سەرۆکی  پارتی (IYI-باش)، و وەزیری پێشوتری ناوخۆی ئەو وڵاتە، بە رکابەرێکی جددی ئەردۆغان دادەنرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە

بەر لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا، بڕیاربوو لە ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەو پێیەش پارتەکەی ئاکشنەر تا ساڵی داهاتوو مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژرادنەکان جێبەجێ دەکرد.

رێکەوتی ٢٠ی مانگی رابردوو (چوار/نیسان)، پەڕلەمانی تورکیا کۆبووەوە و دەنگدان لە سەر پرۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا، بەزۆرینەی دەنگ، پرۆژە بڕیارەکە پەسەندکرا، لە دەنگدانەکە بە کۆی ٣٨٦ دەنگی پەڕلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان و گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، پارتی کۆماری گەلان و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، پرۆژە بڕیارەکە پەسەند کرا، بڕیاردرا رێکەوتی ٢٤ ی حوزەیران دیاری بکرێت بۆ دەنگدانی پەڕلەمانی تورکیا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP