شەڕو پێكدادان لە نێوان پەكەكەو سوپای توركیا لە برادۆست دەستیپێكردەوە

- 5/4/2018 11:43:00 AM 10387 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- وڵات برادۆستی 

شەڕو و پێكدادان لە نێوان پەكەكەو سوپای توركیا ئەمڕۆ هەینی لە برادۆست دەستیپێكردەوە.

پەیامنێری خەندان لە برادۆست رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە چیای دێل شەڕ شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا روویداوە.

سوپای توركیا زیاتر لە دوو مانگە لەشكركێشی بۆ ناوخاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات له‌پارێزگای‌ ئورفه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌كوژرانیان راگه‌یاند له‌ تۆڵه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سروچی‌ سه‌ر سنوور كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ كورده‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.


نیشانەکردن :

#پەكەكە #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP